انصارالله: هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر تەواوی ئوممەت

بزووتنەوەی انصارالله لە یەمەن بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشەی رژێمی سەهیۆنی دژ بە ئێرانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئێران هەموو مافێکی وەڵامدانەوەی هەیە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فەرماندە و زانایانی شەهیدی ئێران لەسەر ڕێگای بەرخۆدان خۆیان فیدا کرد.
دەفتەری سیاسی بزووتنەوەی انصارالله سەبارەت بە هێرشی رژێمی سەهیۆنی دژ بە ئێران بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشی رژێمی سەهیۆنی دژ بە ئێران، دڕندانە و بە تەواوی نایاسایی بووە و هاتووە، "ئێمە بە توندترین شێوە ئەم هێرشە چەوتە ئیدانە دەکەین و پشتیوانی لە مافی وەڵامدانەوەی ئێران بە هەموو رێگایەکی رەوا دەکەین."
لەو بەیاننامەیەدا جەختی لەوە کردەوە کە رژێمی سەهیۆنی نەک تەنیا بۆ سەر فەلەستین یان لوبنان، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە و ئوممەت هەڕەشەیە. ئەوەشی خستەڕوو، "ئەم ڕژێمە تەنیا مەترسی لەسەر دراوسێکانی دروست ناکات، بەڵکو هێرش دەکاتە سەر هەموو ئوممەتەکە، بەو خوێنەی کە دەیان ساڵە لە فەلەستین و لوبنان و وڵاتانی دیکەی عەرەبی ڕژاوە، ئەمەی سەلماندووە."
لەو بەیاننامەیەدا کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو هێرشەی بە بیانووی بەرنامەی ناوۆکیی ئێران ئەنجام دراوە، هیچ شەرعیەتێکی نەبووە و هاتووە، "رژێمی سەهیۆنی ماشێنێکی تاوانکارییە و بە چەکی ئەتۆمی چەکدار کراوە، مافی ئەوەی نییە بە هیچ کەسێک دیکتە بکات کە چی بکات."
انصارالله رایگەیاند کە ئەوان بە تەواوی پشتیوانی لە مافی ئێران دەکەن بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و بەرگریکردن لە خۆی. لە راگەیەندراوەکەدا سەرەخۆشی خۆی بە گەل و سەرکردایەتی و حکومەتی ئێران گەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە فەرماندە و زانایانی شەهید "گیانی خۆیان لە پێناو بنەما ئیسلامییەکان و دۆزی فەلەستین فیدا کرد."
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا بانگەوازێک بۆ ئوممەتی ئیسلامی کرا، "کاتی بێدەنگی تێپەڕی. رژێمی سەهیۆنی نەک تەنیا ئێرانی، بەڵکو هەموو ئوممەتیش دەکاتە ئامانج. بێدەنگی واتە هاوبەش بوون لەم دەستدرێژییە. ئوممەت دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و لە بەرامبەر ئەم هەڕەشە گەورەیە یەکگرتوو بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران، شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی کردە ئامانج. لە هێرشی سەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چەمران لە تاران ٦٠ کەسی مەدەنی شەهید بوون. ئێران رایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبێت و هێرشەکان بێ سزا نابن.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی رژێمی سەهیۆنی پەیامێکی ڕوونە بۆ بەرەی خۆڕاگری و وتی، "هەرکەسێک هێرش بکات باجەکەی دەدات."
ئێران لە پڕۆسەی تۆڵەسەندنەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی دەستیپێکردووە، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەک تەنها ناوچە داگیرکراوەکان بەلکو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.